ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە بەندیخانەی ئورمیە بەهۆی پەتای کرۆنا

هەنگاو: دوای ئەوەی کە حەوتەمین حاڵەتی تووش بوون بە پەتای کرۆنا لە ناو بەندیخانەی ئورمیە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا، بەرپرسانی ئەو بە

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢١:١٢

 

هەنگاو: دوای ئەوەی کە حەوتەمین حاڵەتی تووش بوون بە پەتای کرۆنا لە ناو بەندیخانەی ئورمیە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا، بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە باری نائاساییان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٣ی مارسی ٢٠٢٠)، سەلمان سولەیمان نژاد، بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ٣_٤ی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کرۆنا بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە، لەو بەندیخانەیە باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

یەکێک لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە لە پەیوەندییەکدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، دوای گوازرانەوەی سەلمان سولەیمان نژاد بۆ دەرەوەی بەندیخانە، مێهرعەلی فەرهەنگ، کارگێڕی ناوخۆیی بەندیخکانە لە حزووری بەندکراوان پشتڕاستی کردووەتەوە کە سەلمان تووشی پەتای کرۆنا بووە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەرپرسانی بەندیخانە لە ڕیگای بلیندگۆکانی بەندیخانەوە باری نائاساییان ڕاگەیاندووە.

ئەو بەندکراوە لەدرێژەدا ڕایگەیاند کە بەندکراوەکانی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بەرپرسانی بەندیخانەش بۆ هەر بەندکراوێک دەمامەکێکیان دابین کردووە.

بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە، نزیکەی ٣٥٠٠ بەندکراو بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەو بەندیخانەیە ڕاگیراون.

لە بەندەکانی ١،٢،٣، و ٤ سەرجەم ٩٥٠ بەندکراو، لە بەندەکانی ٩،١٠ و ١١ سەرجەم ٢٥٠ بەندکراو، لە بەندی ١٤ سەرجەم ٤٠٠ بەندکراو، لە بەندی ١٥ سەرجەم ٤٥٠ بەندکراو لە بەندی ڕەوان دەرمانی ١ سەرجەم ١٧٠ بەندکراو، لە بەندی سیاسی و مەزهەبی سەرجەم ٧٠ بەندکراو، لە بەندی ڕەوان دەرمانی ٢ سەرجەم ٢٠٠ بەندکراو،

لە بەندی ژنان ٤٠٠ بەندکراو، لە بەندی لاوان ٢٠٠ بەندکراو.، لە بەندی کرێکاران ٣٠٠ بە ندکراو و لە بەندی ”تلاش“ ٨٠ بەندکراو ڕاگیراون کە دوای بلاوبوونەوەی پەتای کرۆنا مەترسی جیدی لە سەر ژیانیان دروست بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە