ڕشاد حوسێنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی ناسراوی خەڵکی سەوڵاوا لە ماوەی دو وحەوتووی ڕابردوودا لانیکەم چوار لەلایەن ناوەندە ئەمنیی

٣١ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٩:٤١

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی ناسراوی خەڵکی سەوڵاوا لە ماوەی دو وحەوتووی ڕابردوودا لانیکەم چوار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، ڕشاد حوسێنی، چالاکی مەدەنی وژیگەپارێزی خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا سێ جار بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و جارێکیش بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان هەر جار زیاتر لە ٣ کاتژمێر لێپرسینەوەیان لە ڕشاد حوسێنی کردووە و هەڕەشەیان لێ کردووە کە ئەگەر جارێکی دیکە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکانی چیای شاهۆ بدات ئەوا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەری دەکەین.

جێگای ئاماژەیە کە ڕشاد حوسێنی ١٣ ساڵ پێشیش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە