ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو؛ سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی مێهران قادرپوور، کەیوان قادری و نەجمەدین مرشە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون .

١١ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٠٩:٤٤


هەنگاو: سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

هەنگاو؛ سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی مێهران قادرپوور، کەیوان قادری و نەجمەدین مرشە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی مێهران قادرپوور، کەیوان قادری و نەجمەدین مرشە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوانەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواچوونی بەردەوامی بنەماڵەی گیراوەکان، هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە