ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لە شاری تاران لە لایەن هێزە حکومەتییەکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بەناوی کیا حوسێنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری تاران ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٠٩:٥٨


هەنگاو: شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بەناوی کیا حوسێنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری تاران ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) کیا حوسێنی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی پاوە و دانیشتووی شاری تاران لەلایەن هێزە حکومتییەکان ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوو حەوتوو پێش لە زیندانی ئەوینەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر چارەنووسی ئەو لاوە کوردە لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە