ڕوستەم ئەرکیا، بەندکراوی سیاسی کورد گوازرایەوە بۆ بەندی ئازادی بەندیخانەی یەزد

هەنگاو: رۆستەم ئەرکیا، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی یەزد ڕاگیراوە، گوازرایەوە بەندی ئازادی ئەو بەندیخانە.

١٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٣:٠٥

 

هەنگاو: رۆستەم ئەرکیا، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی یەزد ڕاگیراوە، گوازرایەوە بەندی ئازادی ئەو بەندیخانە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، رۆستەم ئەرکیا بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی یەزد، دوای دە سال بەندکران، بۆ بەندی ئازادی ئەو بەندیخانەیە گوازرایەوە.

رۆستەم ئەرکیا خەڵکی ماکو، مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٨ لە دادگای شۆرشی خۆی بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

حوکمی ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٨ لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە بۆە ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی یەزد کەم کرایەوە.

رۆستەم ئەرکیا لە ساڵی ١٣٨٩ بۆ بەندیخانەی یەزد گوازرایەوە و تا ئێستا لەو بەندیخانە ڕاگیراوە.

ناوبراو تا ئێستا یەک جار و ئەویش دوای ١٠ ساڵ بەندکران مافی مەرەخەسی پێدراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە