٣٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی عێرفان ساعدپەنا تێپەڕی و چارەنووسی هەروا ناڕوونە

هەنگاو: چارەنووسی خوێندکارێکی کورد پاش مانگێک لە دەستبەسەرکران، هەروا ناڕوونە.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١١:٢٣

 

هەنگاو: چارەنووسی خوێندکارێکی کورد پاش مانگێک لە دەستبەسەرکران، هەروا ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، چارەنووسی عێرفان ساعدپەنا کە مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە، هەر وا بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ساعێدپەنا بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە ناوبراو لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا تەنیا یەکجار و ئەویش زۆر بەکورتی و لە ڕێگەی تەلەفوونەوە پەیوەندی بە ماڵەوە کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوم.

 
عێرفان ڕۆژی سێشەممە (٢٩ ڕەشەممەی ٢٧١٧/ ٢٠ی مارسی ٢٠١٨) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەگەڵ ١٢ هاووڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، دواتر ئەم ١٢ کەسە ئازاد کران.

عرفان ساعدپەنا تەمەن ٣١ ساڵان و خوێندکاری قۆناخی کارناسی باڵای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی خارەزمی تارانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە