ڕۆژنامەنووسیکی ئیلامی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا + بەڵگە

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دوای بانگ کران دەستبەسەر کراوە.

١١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٠:٤٦

 

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دوای بانگ کران دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١١ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ١ ژوئەنی ٢٠١٩)، کاوە (نەجەف) مێهدی پوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام دوای بانگ کران بۆ بە ئیدارەی جێبەجێکردنی حوکمەکان لەو شارە، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی دەڕەشار گوازراوەتەوە.

 کاوە مێهدی‌پوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی حەفتەنامەی ”باختر زمین“ ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بانگهێشت کراوە و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی پێ ڕاگەیەندراوە. ئەو حوکمە مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ لەلایەن لقی ٥ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران و هەروەها پڕوپاگەندە دژی حوکمەت بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە