ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز بە تۆمەتی بێ ڕێزی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٦:٠٢


هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز بە تۆمەتی بێ ڕێزی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”ئەحمەد قوربانی پوور“ ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای بەرایی سەقز حوکمی ٢٢ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراو و ٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپاوە.


ئەو حوکمە بە تۆمەتی بێ ڕێزی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ لەلایەن دادگای سەرەتایی دادگوستەری سەقز ڕاگەیەندراوە و تۆمەتبار دەتوانێ تانە لەو حوکمە بکات.


قوربانی پوور لە کەناڵی تێلگرامی ”بمب نیوز“ ئاماژەی بە کارشکێنییەکانی لێژنەی ەبڕێوەبەریی ”تعاونی“ سەقز وەکوو پێدانی زەوی بە خۆیان و نزیکەکانیان و هەروەهان دانی بەرتیلی بڵاو کردووەتەوە و لە دوای سکاڵای لێژنەی بەڕێوەبەریی ”تعاونی“ سەقز بانگی دادگا کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە