ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز حوکمی پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٣٧

 

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە، بەپێبژاردنی پارە حوکم درا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مۆرڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئاراس قوربانی پوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای  تاوانەکانی دووی سەقزەوە، بە پێبژاردنی بڕی دوو میلیۆن تمەن پارە مەحکووم کراوە.

ئەو حوکمە بە بە هۆی بڵاوکردنەوەی درۆو دەلەسە لە کاناڵی تێلگرامی لە پەیوەندی لەگەڵ وەرگرتنی دوو تیکە زەوی لەلایەن عەلیڕەزا ئیسماعیلی، ئەندامی پێشووی شۆرای شاری سەقز و دوای سکالای ئیسماعیلی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆو دەلەسە لە لە ماڵپەڕە کۆمەلایەتییەکان بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

 دادگای قوربانی پور لە مانگی جۆزەردان بەرێوە چووە و مانگی ڕەزبەر ئەو حوکمە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئاراس قوربانی پوور، سەڕەڕای هاوکاری لەگەڵ حەفتەنامەی ڕۆژان، بەرێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی ئاواتی سەقز بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە