ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کامیاران ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی هەو شارەیان کە هاوکات چالاکێکی ژینگەپارێزیش بووە، دەستبەسەر کرد.

١٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٨:٣٥

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کامیاران ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی هەو شارەیان کە هاوکات چالاکێکی ژینگەپارێزیش بووە، دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٦ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”ئامانج قوربانی“ لە شوێنی کارەکەی خۆی ” ئیدارەی پاراستنی ژینگەی کامیاران“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

ئامانج قوربانی یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و ژینگەپارێزانی ناسراوی شاری کامیاران و هاوکات فەرمانبەری ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئەو شارەیە.

لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانیکەم ٧ ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە