ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: نەجەف مێهدی پوور، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی حەفتەنامەی ”باختر زمین“ لەلایەک دادگایەکی ئیلامەوە حوکمی بەندکرانی بۆ یڕایەوە.

١٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٢٨

 

هەنگاو: نەجەف مێهدی پوور،  ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی حەفتەنامەی ”باختر زمین“ لەلایەک دادگایەکی ئیلامەوە حوکمی بەندکرانی بۆ یڕایەوە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ەجەف (کاوە) مێهدی‌پوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی حەفتەنامەی ”باختر زمین“ ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بانگهێشت کراوە و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی پێ ڕاگەیەندراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران و هەروەها پڕوپاگەندە دژی حوکمەت بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

پێشتر و لە ڕیکەوتی ٣٠ی بانەمەڕێ ئەمساڵ، ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکە میدیاکارەی بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان و هەوڵدان بۆ جووڵاندنی هەستی کەمینەکان و هەوڵدان بۆ رووخاندنی حکوومەتی ئیسلامی لە رێگەی نووسینی وتار بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەل ئەنجام دابوو.

کاوە مێهدی‌پوور خەڵکی دەڕەشاری ئیلام و خاوەن بروانامەی کارناسیی باڵای زانستە سیاسییەکانی لێکۆڵینەوەی ئەمریکای باکووری و ئەندامی ئەنجومەنی ئیسلامی زانستە سیاسییەکانی ئێرانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە