ڕۆژنامەنووسێکی مەهابادی یەک مانگە دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

٧ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٢:١٥

 

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەرسەلان بوڕنا، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی مەهاباد لەڕێکەوتی (٣ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، خۆی ڕادەستی بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد کردووە و ئێستا لەو بەندیخانە دەستبەسەرە و ماوەی حوکمەکی تێپەڕ دەکات.

ئەرسەلان بوڕنا، بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام و پشتگیری گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە پێشتریش چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە