ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە تاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی چالاکانی فەرهەنگی و ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی ئیسلام ئاوا (شائاباد)ی کرماشان ڕۆژنامەنووسێکی خە

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:١٣

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی چالاکانی فەرهەنگی و ڕۆژنامەنووسانی خەڵکی ئیسلام ئاوا (شائاباد)ی کرماشان ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئەو شارە لە تاران دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هومایوون عەباسی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تارانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

هومایوون عەباسی سەرنووسەری مانگنامەی فەرهەنگی _سیاسی ”ژیلوان“ بووە کە ماوەی پێنج ساڵە بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە تاران و شارەکانی کوردستان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چوار چالاکی دیکەی فەرهەنگی و ئەدەبی خەڵکی ئیسلاماوای بە ناوەکانی ئاکۆ جەلیلیان، سوهراب مورادی، داریوش مورادی و ئەحمەد بەساتی لە شارەکانی ئیسلام ئاوا و کرمانشان دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردوو ئانیسا جەعفەری مێهر، خوێندکاری کارناسی باڵای زمانناسی زانکۆی کوردستان و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئیسلام ئاوا دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە، ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە