ڕێبوار چارکداری بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

ڕێبوار چارکداری هاووڵاتیی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شنۆ کە ماوەیەک پێش سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢

٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢١:٤٧


هەنگاو: پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

ڕێبوار چارکداری هاووڵاتیی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شنۆ کە ماوەیەک پێش سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە پێشتر هەنگاو بڵاوی کردبووەوە، ڕێبوار چارکداری ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و دوای سێ حەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕێبوار چارکداری دواجار سەرەتای خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر» ڕەزایی «بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەم سزایە دواتر و دوای ئەوەی ناوبراو ملکەچی بڕیاری دادوەر بوو بۆ ٩ مانگ بەندکران کەم کرایەوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیەتی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە