ڕێگری لە پێکهێنانی ژیانی هاوەش خۆکوشتنی کچ و کوڕێکی ئیلامی لێکەوتەوە

هەنگاو: دوای ئەوەی لاوێکی ئیلامی بە هۆی دژایەتی بنەماڵەی کچێک و ڕێگری لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش خۆ.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٨:٣٣

 

هەنگاو: دوای ئەوەی لاوێکی ئیلامی بە هۆی دژایەتی بنەماڵەی کچێک و ڕێگری لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش خۆی کوشت، کچەکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”نیلووفەر منەتی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە لاوە بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ کوڕێکی خۆشەویستی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.

خۆکوشتنی ئەو کچە دوای ئەوە دێت کە خوابێنی کەرەکەی ناوبراو بە ناوی ڕەزا موعەزەمی شەوی سێشەممە (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) هەر بەو هۆیە و لە ڕێگای خواردنی قورسی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە