ڕەحمان ئەسەدی خەڵکی شنۆ بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە دوو مانگ پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:٥٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە دوو مانگ پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، ڕەحمان ئەسەدی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ” سەر بە شاری شنۆ دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی لەلایەن دادگاوە، ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان ئەسەدی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا جارێک و ئەویش بە کورتی لەرێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە کە ناسنامەکەی لای هەنگاو پارێزراوە لە درێژەدا وتی: ناوەندە ئەمنییەکان “ڕەحمان ئەسەدی”یان بە هاوکاری کردنی حێزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.

ڕەحمان ئەسەدی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی  ئاگۆستی ٢٠٢١) هاوڕێ لەگەڵ پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە