ڕەحیم خاتری حوکمی ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: دادگای شۆڕشی کامیاران بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان، حوکمی .

١٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٢٨

 

هەنگاو: دادگای شۆڕشی کامیاران بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان، حوکمی بەندکرانی بەسەر هاووڵاتییەکی کورد دا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەک شەممە (١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، دادگای شۆڕشی شاری کامیارن بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەر ڕەحیم خاتری سەپاند.

ڕەحیم خاتری ڕۆژی پێنج شەممە (١١ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە