ڕەزا مەجیدیان لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی دوو مانگ لە ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٨:١٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی دوو مانگ لە ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، ڕەزا مەجیدیان، بەنکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی دوو مانگ لە ماوەی ٤ مانگەی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هەژمار کردنی ماوەی بەندکرانی پێشوو ٢٠ ڕۆژ لە ماوەی حوکمەکەی ماوەتەوە کە بە هۆی پەتای کۆرۆنا ئەو ٢٠ ڕۆژەی پێ بەخشراوە و ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی (٣ی ئاگۆست) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ مانگەی حوکمی بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ناساندبوو.
رەزا مەجیدیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی رێبەندان ٢٠١٧ (١٣ی فێوریەی ٢٠١٧) هاوکات لەگەڵ شەس چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و دوای نزیک بە دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی شاری سەقزەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران حوکمی ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا کە ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە