ڕەزا ئەمجەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چالاکێکی کرێکارییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٣ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٨:٠٩

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چالاکێکی کرێکارییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٢٢ی مارسی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی حەسەن ئاوای ئەو شارەیان بە ناوی ڕەزا ئەمجەدی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ڕەزا ئەمجەدی داویانەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێ کردووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ڕەزا ئەمجەدی نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.

ڕەزا ئەمجەدی ٤ ساڵ پێشێش دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەستبەسەر و حوکمی ٣ مانگ دەستەبسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و هاوینی هەمان ساڵ حوکمەکەی جێبەجێ کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە