ڕەشید ناسرزاده بە مەرج لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی ٧ مانگ لە ماوەی سزای بەندکرانەکەی، بە مەرج ئازاد کرا.

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٣:٢٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی ٧ مانگ لە ماوەی سزای بەندکرانەکەی، بە مەرج ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٤ی امرسی ٢٠٢٠)، ڕەشید ناسرزاده، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “پێشڕەو”ی شاری شنۆ دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی کە ١٨ مانگ بوو، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

ڕەشید ناسرزادە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٣ی دێسامبری ٢٠١٩) لە کاتێکدا لەهەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا

ئەو چالاکە کوردە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ، حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بەپێی ئەو حوکمە، ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی “کۆبوونە بە مەبەستی ئەنجام دانی تاوانێک دژ بە ئاسایشی وڵات” بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بپ ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

ڕەشید ناسرزاده سەرئەنجام ڕۆژی یەکشممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە