ڕەشید ناسرزادە هێشتا دەستبەسەرە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ سێ حەفتەیە دەستبەسەرە و سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە ئەشکەنجەی ناوبراو دەکات.

٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:١٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ سێ حەفتەیە دەستبەسەرە و سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە ئەشکەنجەی ناوبراو دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕێنی سێ حەفتە لە دەستبەسەر رکانی ”ڕەشید ناسرزادە“ چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی گرووپی شاخەوانی پێشڕەوی شاری شنۆ، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە و سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لەوە دەکات کە ناوبراو لەکاتی لێپرسینەوە ئەشکەنجە کراوە.

ناسر ڕەشید زادە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٣ی دێسامبری ٢٠١٩) لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسر ڕەشید زادە بە تۆمەتی ناردنی فیلم و هەواڵ بۆ میدیاکانی دەرەوە و میدیای ئۆپۆزێسیۆن  دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە