ژاکان باران شاعیری کەم ئەندامی ئیلامی لەلایەن ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی لێکراوە

هەنگاو: ژاکان باران شاعیری لاو و کەم ئەندامی خەڵکی ئیلام لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئی.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٥٧

 

هەنگاو: ژاکان باران شاعیری لاو و کەم ئەندامی خەڵکی ئیلام لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێ کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام لەماوەی حەوتووی ڕابردوو چەندین جار ژاکان باران، شاعیری لاو وکەم ئەندامی خەڵکی ئیلامی بانگهێشت و هەرەشەی لێ کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیتلاعاتی ئیلام بە بیانووی کەمپەینی نا بۆ هەڵاواردن پەروەندەی بۆ ئەم شاعیرە دروست کردووە.

کەمپەینی نا بۆ هەڵاواردن لە ئیلام بە هۆی هەڵاواردن لە نەدانی مۆڵەتی بەرێوەبردنی کۆنسێرت بە گۆرانیبێژە کوردەکان لە ئیلام دامەزراوە.

لەلایەکی دیکەوە چەند کەس بە بڵاو کردنەوەی گرتە ویدیۆیەک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە چەک هەڕەشە لە گۆرانیبێژە فارسەکان دەکەن کە نابێت لە ئیلام کۆنسێرت بە ڕێوە ببن.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو داوای گۆرانیبێژە کوردەکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لەم پارێزگا، وڵام نەدراوەتەوە ئەمەش بووتە هۆی ناڕەزایەتی کوردەکان لە پارێزگای ئیلام.

ژاکان باران لەو پەیوەندیەدا بە “هەنگاو”ی وت: ئێمە هەر چەشنە پەیوەندییەکمان بەو گرتە ڤیدۆییەانەوە رەد کردووەتەوە ڕامانگەیاندووە کە ئێمە کاری فەرهەنگی دەکەین و لە ئەوپەڕی ئەدەب و ڕێز داوای بەڕێوەنەچوونی کۆنسێرتمان کردووە هەروەها داوامان کردووە کە هونەرمەندە کوردەکان ئەم کۆنسێرتانە بەڕێوە ببەن.

ژاکان باران بە هۆی کەم ئەندام بوونەوە لە سەر ویلچێر دادەنیشێ و جێگای ئاماژەیە کە ناوبرا کاتی نەشتەگەری بۆ دیاری کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە