ژاکان باران شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەتی ئیلامی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: ژاکان باران شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەتی خەڵکی ئیلام پاش سێ حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٨ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٠:٣٩

 

هەنگاو: ژاکان باران شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەتی خەڵکی ئیلام پاش سێ حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی  گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە (١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٧ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ژاکان باران شاعیری ئیلامی پاش سێ حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.

 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەلکشایی ئیلام ڕۆژی سێ شەممە (٢٨ی رەشەمە ٢٧١٨/ ١٩ی مارسی ٢٠١٩) هێرشیان کردووەتە سەر ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارە و ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە کردووە و ژاکان باران شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەت و چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی ناسراوی ئەو شارە، دوای ناڕەزایەتی دەربرین بە هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کرا.

حوسین باقری بە نازناوی ناوی ژاکان باران، شاعیر و چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئیلامە کە سەڕەڕایی ئەوەی کە کەم ئەندام وخاوەن پێداویستیی تایبەتە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ ودەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە