ژمارەی تووشبوان بە پەتای کۆرۆنا لەبەندیخانەی ئورمیە گەیشتە ١٣ کەس

هەنگاو: دوو بەندکراوی دیکەی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بە دەرەوەی بەندیخانە گوازرانەوە و بەمش ێوە

٢١ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٠:٥٦

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی دیکەی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بە دەرەوەی بەندیخانە گوازرانەوە و بەمش ێوەیە ژمارەی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە کە بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە گەیشتە ١٣ بەندکراو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١١ی مارسی ٢٠٢٠)، دوو بەندکراوی دیکەی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە کە نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەواندا بیندراوە، لەلایەن کادری پزیشکی نەخۆشخانەی ئورمیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی ”کوروش موحبی“ تەمەن ٤٨ ساڵ و ”سەجاد حەمیدی“ تەمەن ٣١ ساڵ ڕاگەیاندووە کە لەبەندەکانی ١ و ٢ بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ بەندکراو بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە