ژمارەی دەستبەسەر کراوانی سەردەشت گەیشتە ٦ کەس

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کەسی دیکە لە سەردەشت دەستبەسەر کراون و بە هەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتەش ژمار

٦ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کەسی دیکە لە سەردەشت دەستبەسەر کراون و بە هەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی سەردەشت بۆ ٦ کەس بەرز بوویەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”ڕەحمەت محەمەدسولتانی“ و ”زانیار درماناوێ“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەردەشتی بە ناوەکانی ”ئاکام حەسەن زادە“، ”ڕەحمان قادری“، ”خوسرەو جەهان ئارا“ و ”سەردار مەلا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ڕاگەیاندبوو.

 ئەو شەش هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زیاترە لە ١٠ کەس، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە