ژمارەی دەستبەسەر کراوانی پیرانشار گەیشتە ٦ کەس

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتی کورد لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:٤٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتی کورد لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە ئاشکرا بوونی ناوی سێ کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مەریوان ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە بۆ شەش کەس بەرز بوویەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢٢١)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شاولە بە ناوەکانی تالیب ڕیحانی و ڕەشید ڕیحانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی پشتیوان نەبی زەرگەتەن ، ڕەسوڵ لاوازە، کەریم خەلیفانی و حسامەدین خزری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییە نادیارە.ا


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە