ژمارەی کوژراوانی مەریوان گەیشتە شەش کەس

هەنگاو: لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان دژ بە گران بوونی نرخی بەنزین و تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لانیکەم شەش خۆپێشاندەر کوژران و ز

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٠:٣٢

 

هەنگاو: لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان دژ بە گران بوونی نرخی بەنزین و تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لانیکەم شەش خۆپێشاندەر کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە گۆڕەپانی شەبڕەنگی مەریوان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە.

لە ئاکامی دەستڕیژی هێزەکانی سپای پاسداران لانیکەم شەش خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون. سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوانەوە کوژرانی ٦ خۆپێشاندەری بۆ هەنگاو پشتڕاست کردەوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی چوار کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی "عوسمان نادری"، "مێهران تاک"، “شاهۆ وەلیدی” و “بێهرووز” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە. هەروەها منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی "هیوا نادری"  بریندار بووە.

زۆربەی بریندارەکان لە ترسی ئەوەی دەستبەسەر نەکرێن، سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانیان نەکردووە. ناسنامەی هێندێکیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە، بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی لە بڵاوکردنەوەی ناوەکان خۆدەبوێرین.

ڕۆژی دووشەممە لە ١٤ شاری کوردستان خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ١٠٠٠ تمەنەوە بۆ ٣٠٠٠ تمەن هاتوونەتە سەر شەقام.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە