ژمارەی گیانبەختکردوانی مەریوان گەیشتە ١٠ کەس +وێنە

هەنگاو: دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوەت کە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری مەریوان لانیکەم ١٠

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٠:٣٠

 

هەنگاو: دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوەت کە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی  خەڵکی شاری مەریوان لانیکەم ١٠ هاووڵاتی گیانیان بەخت کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ناوەندە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران بنەماڵەی ٨ کەس لە گیانبەختکردووانی مەریوانیان بانگهێشت و تەرمەکانیان ڕادەست کردووەتەوە.

خزمی یەکێک لە کوژراوەکان وێرای راستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ٦ کەس لەو ٨ تەرمەی کە ڕادەستی کراون، لە گۆرستانی شاری مەریوان و ٣ کەسی دیکە لە گۆڕستانی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە سنە و ئاوای کیکن سەربە مەریوان و لە ژێر چاوەدێری چڕی ئەمنیەتیدا بە خاک سپێردراون.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە دوو تەرمی دیکە هێشتا لە ساردخانەی نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگیراون  و تەحویلی بنەماڵەکانیان نەدراونەتەوە.

تا ئێستا ناسنامەی ٦ کەس لە گیابەختکردووەکانی مەریوان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوە: 

١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ ئاریەن فەرەجی ٤_ بێهروز مەلکی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦_ دانیال ئوستواری 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە