ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٥٣ کەس

هەنگاو: ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە کوردستان و ژمارەی ئەو شارانەی کە ئەو نەخۆشیەیان تێدا تۆمار دەکرێت بەرز دەبێتەوە.

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٣:١٢

 

هەنگاو: ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە کوردستان و ژمارەی ئەو شارانەی کە ئەو نەخۆشیەیان تێدا تۆمار دەکرێت بەرز دەبێتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و سەقز بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٥٣ هاووڵاتی لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٠ کەسیان ژن و ٤٣ کەسیان پیاو بوون.

 

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت (١ ژن و ٦ پیاو)

پارێزگای کرماشان : ١٧ حاڵەت (٤ ژن و ١٣ پیاو)

پارێزگای سنە: ٢٥ حاڵەت (٥ ژن و ٢٠ پیاو)

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٤ پیاو)

 

شارەکانی سەقز و کرماشان بە ١٧ حاڵەت و ١٥ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٦ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (١ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٧ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میواندواو (١ حاڵەت) و ئورمیە (٣ حاڵەت) تۆمار کراوە.

 

تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لە لایەن هەنگاوەوە لە حاڵێکدایە کە، وەزارەتی تەندروستی ئێران تا ئەمڕۆ تەنیا گیان لە دەست دانی ١٢ کەسی لەو شارانە ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە