ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١١٦ کەس

هەنگاو: کۆرۆنا هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و یەکەم حاڵەتەکانی گیان لە دەست دانی هاووڵاتیان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا ل

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢١:٥٨


هەنگاو: کۆرۆنا هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و یەکەم حاڵەتەکانی گیان لە دەست دانی هاووڵاتیان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی کیەڵان، خۆی و نەغەدە تۆمار کرا.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز (٢ حاڵەت)، خۆی (٣ حاڵەت)، کرماشان (١حاڵەت)، نەغەدە (١حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت) وئیلام (١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە پنج کەسیان لە شارەکانی سەقز، کرماشان، کیەڵان، نەغەدە و ئیلام ژن بوون.


بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە هەنگاو گەیشتووە، لە ماوەی ڕابردوودا پێنج کەسی خەڵکی شاری کیەڵان (گیلان) سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە سەرجەمیان پیاو بوون.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١١٦ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٣٢ کەسیان ژن و ٨٤ کەسیان پیاو بوون.

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١١ حاڵەت (٢ ژن و ٩ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٣٥ حاڵەت (١٠ ژن و ٢٥ پیاو)
پارێزگای سنە: ٥٤ حاڵەت (١٥ ژن و ٣٩ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٧ حاڵەت (٥ ژن و ١٢ پیاو)

شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٣٨ حاڵەت و ١٩ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (١٠ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٥ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (٣ حاڵەت)، سنە (٩ حاڵەت)، مەریوان (٢ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٦ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (١ حاڵەت)، قوروە (٢حاڵەت)، بانە (٢ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)،بۆکان (٢ حاڵەت)، کیەڵان (٢ حاڵەت)، بەغەدە (١ حاڵەت) و خۆی (٣حاڵەت) تۆمار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە