ژن و مێردیکی ئیلامی بە هۆی هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: ژن و مێردێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژاری و بێکاری هەوڵی خۆکوشتنیان داو و لە ئاکامدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

١٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٥٩

 

هەنگاو: ژن و مێردێکی  خەڵکی پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژاری و بێکاری  هەوڵی خۆکوشتنیان داو  و لە ئاکامدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی خەرمانان ٢٧١٨/ ٥ی سپتامبری ٢٠١٨) ژن و مێردێکی خەڵکی شاری سەرابلەی ئیلام بە هۆی هەژاری و بێکاری هاوکات کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ناسنامەی ئەو ژن و مێردە”رەزا سەحرایی” و “ویدا رۆستەمی گەڕاوەند” ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو گەنجە بە هۆی بێکاری و هەژاری لە رێگەی خواردنی حەبی “برنج” کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندەکانی ئاماری ئێران، لە ماوەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لە پارێزگایی ئیلام ٨٠٠ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە