ژن و مێردێکی مەهابادی پێکەوە خۆیان کوشت

هەنگاو: ژن و مێردێکی خەڵکی یەکێک لەگوندەکانی مەهاباد بەهۆکارێکی ناڕوون پێکەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٠٢

 

هەنگاو: ژن و مێردێکی خەڵکی یەکێک لەگوندەکانی مەهاباد بەهۆکارێکی ناڕوون پێکەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەمە (۹ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ۲۹ی مارسی ٢٠١٨) ژن و پیاوێکی خەڵکی گوندی ” گابازەڵە”ی مەهاباد هەوڵی خۆکوشتنیان دا و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

شوناسی ئەو ژن و پیاوە (م. ش) و (خ. ل) راگەیەندراوە.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، (خ. ل) لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە و هاوسەرەکەشی بە گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەردەشت و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە