ژن و مێردێکی پێڕەوی ئایینی بەهایی خەڵکی شاری سنە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٩ ساڵی خەڵکی شاری سنە بە هۆی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ بەهاییەت حوکمی بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ شاری مینابی باشووری ئێرانی

٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:٥٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٩ ساڵی خەڵکی شاری سنە بە هۆی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ بەهاییەت حوکمی بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ شاری مینابی باشووری ئێرانی بەسەردا سەپێندرا و هاوکات ژنەکەیشی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی” هەنگاو”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لقی چواری دادگایی پێداچوونەوەی سنەم”زەبیحوڵڵا رەئوفی” هاووڵاتی ٦٩ ساڵی بەهایی خەڵکی سنەی بە تۆمەتی چالاکی دژی نیزام بە ساڵێک بەندکران  و دورخستنەوە بۆ شاری میناب لە باشووری ئێران مەحکوم کرد.

لەلایەکی دیکەوە، پەروانە حەیدەری، ژنی ئەو هاووڵاتییە بەهاییەش حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەرداسەپێندراوە کە ئێستا لە دادگای پێداچوونەوەدایە.

زەبیحوڵڵا رەئوفی، هاووڵاتی بەهایی خەڵکی شاری سنە، دە ساڵ پێشیش بە تۆمەتی چالاکی دژی نیزام حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە لە دادگایی پێداچوونە بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە و ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی توێسرکانی  پارێزگای هەمەدان تێپەڕاند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە