ژن و پیاوێکی خەڵکی ئورمیە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا

هەنگاو: دوو هاوڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە سێ مانگ لەوە پێش دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەری

٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٨:٣٣

 

هەنگاو: دوو هاوڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە سێ مانگ لەوە پێش دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “شەیدا نەجەفیان” و “شیروان سلێمان نەژاد” دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو، هەرکامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حکومە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپێندراوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە بەو دوو کەسە ڕاگەیەندراوە.

 شیروان و شەیدا سێ مانگ لەوە پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر و ئێستا لە بەندی لاوان و بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بەندکرابوون و دواتر رەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە