ژنێک لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

هەنگاو: بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بە هۆی ناجێگر بوونی باری تەندروستی بۆ دەر

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٥:٢٧


هەنگاو: بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بە هۆی ناجێگر بوونی باری تەندروستی بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی ”ناهید خوداکەرەمی“ کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ناهید خوداکەرەمی دوای ئەوەی بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە چارەنووسی نادیارە.


ڕۆژی جوارشەممە ٦ی خاکەلێوە (٣٥ی مارس) بەندکراوێکی دیکەی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی ”فاتیمە عەلیزادە“ تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دابوو کە مانگرتنی زیاتر لە ٢٠٠ بەندکراوی ژنی ئەو بەندیخانەیەی لێکەوتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە