ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا

هەنگاو: ژنێکی کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٥:٢٣

 

هەنگاو: ژنێکی کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.

بە گوێڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٧ی ژانویەی ٢٠٢١)، ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناوی ئەو ژنە کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابووەوە، بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە، هەواڵەکەی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم ژنە تا ئێستا لە لایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکوومەتی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە