ژنێک لە سەقز کوژرا و کچێک لە جوانڕۆ خۆی کوشت

هەنگاو: ژنێکی بە ساڵاچوو لە شاری سەقز کوژرا و کچێکی مێرمنداڵ لە شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٤:٠٨

 

هەنگاو: ژنێکی بە ساڵاچوو لە شاری سەقز کوژرا و کچێکی مێرمنداڵ لە شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سیشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٧ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٦٣ ساڵی خەڵکی گوندی قاراوای سەقز بە ناوی ”مەعسوومە ڕەحیم پووڕ“ بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دزینی زێڕەکانی ڕاگەیەندراوە و هەتا ئێستا بکوژەکان نەناسراون.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەز، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”سارینا فەرزی“ بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە