ژنێک لە مەریوان و دوو لاو لە سەقز و ماکۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی مەریوان و دوو لاوی خەڵکی شارەکانی سەقز و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٢:١٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی مەریوان و دوو لاوی خەڵکی شارەکانی سەقز و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”سەیران ئاقایی“ تەمەن ٣٣ ساڵ کە پێشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

هەمان ڕۆژ لاویکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ماکۆ بە ناوی ”ئیسماعیل ڕاسق قزڵباش“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەر، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”شەهریار ئەحمەدیاری“ بە هۆکارێکی ناڕوون و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە