ژنێک لە کرماشان بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی سورەیا زەنگەنە ئازاد تەمەن ٥٧ ساڵ بە دەستی هاوژینەکەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٣:٤٥


هەنگاو: یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی سورەیا زەنگەنە ئازاد تەمەن ٥٧ ساڵ بە دەستی هاوژینەکەی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سورەیان زەنگەنە ئازاد شەوی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هاوژینەکەی بە ناوی یەدوڵڵا بەیگزادە تەمەن ٦٤ بە چەکی ڕاو کوژراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری کوژرانی سورەیا زەنگەنە ئازاد لەلایەن هاوژینەکەیەوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

جێگای ئاماژەیە کە یەدوڵڵا بەیگزادە فەرمانبەری خانەنشینکراوی کۆمپانیای نەوتی کرماشانە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە