ژنێک لە کرماشان کوژرا

هەنگاو: ژنێکی لە شاری کرماشان بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژراو و تەرمەکەی لە نزیک تاقۆسان دۆزرایەوە.

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٥:٢٩



هەنگاو: ژنێکی لە شاری کرماشان بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژراو و تەرمەکەی لە نزیک تاقۆسان دۆزرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٢ی مارسی ٢٠٢٠)، تەرمی ژنێکی لاو لە ”چەم بەشیری“ کە لە نزیک تاقۆسانی کرماشان هەڵکەوتووە لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە دۆزرایەوە.


هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو ژنە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و ماڵپەڕە حکوومەتییەکانیش ڕووماڵیان نەکردووە.


ئەو کەسە بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژراوە و خەڵکی ناوچەکەش بە هەنگاویان ڕاگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو لەو شوێنە دەنگی تەقە هاتووە.


گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەوبارەوە بۆ هەنگاو نێردراوە، بەڵام هەنگاو بە مەبستی ڕێگیری کردن لە پەرەپێدان بە توندووتیژی، ئەو گرتە ڤیدۆییە بڵاو ناکاتەوە.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١١ ژن لە پارێزگای کرماشان کوژراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە