ژنێک و کوڕێک لە ئورمیە هەوڵی خۆکوشتنیان دا

هەنگاو: ژنێک بە هۆی کێشەی خێزانیەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٣:٥١

 

هەنگاو: ژنێک بە هۆی کێشەی خێزانیەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)، ژنێک بە ناوی (گوڵئەندام) خەڵکی ئاوایی گوڵەگەنی سەربە ئورمیە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. 

هەواڵنێری “هەنگاو” ڕایگەیاندووە ئەم ژنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکووشتنی داوە و ڕێژەیەکی زۆر لە جەستەی سووتاوە .

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕؤ پێنج شەممە لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لە شەقامی بەدیعی ئورمیە لە سەر بینایەکی ١٠ قاتی خۆی خستە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.

هەتا ئێستا ناسننامەی ئەو لاوە نەزانراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە