ژنێکی بۆکانی بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.

١٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٠:٢٧

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٤ی پووشپەڕی ٩٨ / ٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ”مریەم خدریان“  بە دەستی هاوژینەکەی  بە ناوی ”کەریم عەبدەزادە“  تەمەن ٥٥ ساڵ کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو ژنە بە هحی کێشەی خێزانی و بە چەقۆ کوژراوە. ئەو سەرچاوەیە وتی کە کەریم هەڵشکاوە و خانوویەکی بووە کە بە ناوی ژنەکەی کردووە، بەڵام ژنەکەی ئامادە نەبووە بیفرۆشێت و قەرزەکانی بداتەوە و ماوەی چەند مانگە بەو هۆیەوە کێشەیان هەبووە.

کەریم عەبدەزادە دوای کوشتنی هاوژینەکەی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و ئێستا دەستبەسەرە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە