ژنێکی بۆکانی لە نهۆمی سێزدەهمی بینایەک خۆی خستە خوارەوە + وێنە و ئامار

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە شاری تەورێز هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٢٥

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە شاری تەورێز هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ، ڕۆژی سێشەممە (٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٢٤ ئاوریلی ٢٠١٨) ژنێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی (هێرۆ سادقی) تەمەن ٤٠ ساڵان و کچی سلێمان لە نهۆمی ١٣ ئاپارتمانێک لە شاری تەورێز خۆی فرێ داوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێرۆ خاوەنی دوو منداڵ بووە و بە هۆی شەڕ و دەمەقاڵە لە گەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی “موحەممەد قارەمانی” هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتایی بەهارەوە ٢٢ هاوڵاتی لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە  ١٠ کەسیان ژن بوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە