ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی بە تەمەنی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٣:١٥

 

هەنگاو: ژنێکی بە تەمەنی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٦ی دێسامبری ٢٠١٨)، ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی ”مەڕان“ی سەقز بە ناوی ”نەهیە ئەڵماسی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەهیە ئەڵماسی تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە و بە هۆی کێشە و ناکۆکی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ناوبراو خۆی بە هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە