ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵی میاندواویی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی میاندواو لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٤٩

 

هەنگاو: ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی میاندواو لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە (٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی ”ژیلا ئەندایش“ کچی محەمەد لە شاری مەهاباد کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ژیلا ئەندایش خەڵکی گوندی حاجی حەسەن شاماتی میاندواو بووە کە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ کەسێکی مەهابادی ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی خۆهەڵواسینی ئەو ژنە تەمەن ٢٠ ساڵە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە