ژنێکی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هەنگاو: ژنێکی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی جوانڕۆ کە ماوەیەک پێش بە زۆر شووی بە پیاوێکی بە تەمەن ک

٢٣ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٠:٠٦

 

هەنگاو: ژنێکی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی جوانڕۆ کە ماوەیەک پێش بە زۆر شووی بە پیاوێکی بە تەمەن کردبوو، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست داوە.


بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویە٢٠٢١) ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵانی خەڵکی گوندی (کڵاش لولم)  سەربە شاری جوانڕۆ، بە ناوی  “سەرحەد ڕۆشەندڵ” بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە حەوتووی ڕابردوو و دوای سێ ڕۆژ لە بە شوودانی زۆرەملێ بە پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ کە پێشتر سێ ژنی هێناوە و باوکی ٥ منداڵ بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە مامۆستایەک بە ناوی “مەلا ساڵح نوری” پێشنوێژی گوندەکە، بەو کچەی وتووە کە شوو بەو پیاوە بکات و پێی وتووە ”تۆ تەمەنت لەسەرەوەیە و چیدی هەڵی شووکردنت نیە“ ، تەنانەت پرۆسەی شووکردنەکەی بە شێوەی یاسایی تۆمار نەکراوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە، ئەو ژنە سێ ڕۆژ دوایی ئەوەی شووی کردووە گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی و لەوێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە