ژنێکی خەڵکی قوروە دوای ٧ ساڵ لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری قوروە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی مێردەکەی لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای ڕەزامەند

٢٩ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٥:٢٤

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری قوروە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی مێردەکەی لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای ڕەزامەندی مێردەکەی و هەوڵی چالاکانی مەدەنی، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی “فەوزیە جەوازی” کچی ڕەحمەتوڵڵا کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی بە ناوی “حەبیبوڵڵا شێخ ئەحمەدی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە کۆکردنەوەی بڕی پارەی دیەکەی لەلایەن چالاکانی مەدەنی و خێرخوازانەوە و دوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراو، لە سێدارە ڕزاگاری بوو.

فەوزیە جەوازی تەمەن ٣٠ ساڵ دوای ٧ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی سنە، بڕیاربوو کە لە ڕۆژانی داهاتوودا حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ بکرێت کە دوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراو لەسەر وەرگرتنی بڕی ٣٠٠ میلیۆن دیە، و کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە لە لایەن چالاکانی مەدەنییەوە، حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد برکێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە