ژنێکی دوو گیان و هاوژینەکەی لە کرماشان بە هۆی هەژارییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان دا

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی کرماشان لەگەڵ ژنە دوو گیانەکەی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و ژنەکەی گیانی لەدەست دا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٠٧

 

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی کرماشان لەگەڵ ژنە دوو گیانەکەی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و ژنەکەی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٥ی رەشەمەی ٢٧١٨/٦ی مارسی ٢٠١٩) ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی کرماشان  بە ناوی “فرشتە کەهراریان” کە دووگیان بووە لەگەڵ هاوسەرەکەی بە هۆی گوشاری ئابووری و هەژاری، ئاگریان لە جەستەیان بەرداوە کە بە هۆیەوە فریشتە گیانی لەدەست داوە و هاوژینەکەشی بە سەختی تووشی سووتان بووە.

وەک باس دەکرێت کۆرپەلە  ٦ مانگانەکەی لە جەستەی دایکی دەرهێنراوە و لە ئنکیباتۆر راگیراوە.

ماوەیەک پێش ئێستاش لە شاری سەحنەی سەربە کرماشان ژنێک بە ناوی زارا رەحمەتی بە هۆی گوشاری ئابووری  و هەژاری دوای هەڵواسینی منداڵەکانی، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە