ژنێکی دیواندەرەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی گەنج لە شاری دیواندەرە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: ژنێکی گەنج لە شاری دیواندەرە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،  ژنیکی گەنجی خەڵکی ئاوایی (ئاوبارە)ی دیواندەرە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو ژنە گەنجەی (ئاراستە محەمەدپوور) کچی عەلی ڕاگەیاندووە.

ئاراستە چەند ساڵ پێش لە گەڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی وزمان ژیانی هاوبەشی پیک هینابوو کە بە هۆی کیشە لەگەڵ هاوسەرەکەی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە