ژنێکی دیکەی کورد لە میاندواو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی گەنج کە دایکی سێ منداڵ بووە، لە شاری میاندواو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٩:٠٥

 

هەنگاو: ژنێکی گەنج کە دایکی سێ منداڵ بووە، لە شاری میاندواو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەناوی (جەمیلە مام حەمە) کچی محەممەد ئەمین، کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە گەنجە دایکی سێ منداڵە و دانیشتوویی ئاوایی حاجی حەسەنی میاندواو بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەمیلە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا  لانیکەم ٦ ژن و کچی کورد لە شارەکانی سەرپێلی زەهاو، سەقز، دیواندەرە و میاندواو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە